بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت(ع) ابنا: به‌غدا ڕایگه‌یاندووه که ده‌رنجامی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له به‌غدا دبێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه نه‌ک ئه‌وه‌ی ههڵبسپێردرێت. هه‌روه‌ها هه‌موو ڕێچکه سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت به ده‌وڵه‌تی به‌غدا بسپێردرێت.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند، پێویستە هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا کێشەکانیان چارەسەر بکەن. دەشڵێت "برا کوردەکانمان نەکردە ئامانج و خزمەتگوزارییەکانمان بۆ ئەوان کراوە بوون''.
بینالی یڵدرم جەختیکردەوە و بە پێویستی زانی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێن.
هەروەها دووشه‌ممه 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، له به‌شێك له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتییان دژی دواكه‌وتنی مووچه و كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ستیپێكرد.
له سلێمانی خۆپیشاندان له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رۆژئاواوه ده‌ستی پێكرد، هه‌روه‌ك له شارۆچكه‌ی ته‌قته‌ق، خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی نێوان كه‌ركوك هه‌ولێریان داخستووه.
هەموو ئەمانە باس لە ئەوەدەکەن کە مەلەت و دەوڵەتەکانی چواردەوری هەرێم ئیدی متمانەیان بە هەرێم نێە و ڕیفراندۆم جگە لە نەهامەتی بۆ خەڵک هیچ سودێکی نەبوە و نەبونی لە هەبونی زۆر باش ترە.
هەموو وڵاتانی چواردەور دەیانەوێت ڕێفراندوم هەڵ بوەشرێتەوە و میلەتێک کە حاکمەکانی دز بن و هاوڵاتیانی برسی ئەوا زور بەردەوام نابێت.
چ هەڵبوەشرێتەوە و چ سڕ بکرێت چ ..... هیچ سودی بۆ دروست کردنی ژیانی خەلک نابێت تا کاتێک گەندەڵی لە وڵاتەکەدا هەبێت.